ناڕەزایەتییەكان لەبارەی هەمواری  یاسای باری کەسێتی بەردەوامە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


ناڕەزاییەتییەکان دژی هەمواری یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە، ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان لە هەولێر دژی هەموارەکە گردبوونەوە.


وێنە گەورەکە: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەم کراوە بۆ هەمواری  یاسای باری کەسیی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 دراوەتە لیژنە پەیوەندیدارەکان، لایەنە شیعەکان پشتگیری لە هەموارە نوێییەکە دەکەن، ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: هاژە سلێمان، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی سێیەم بە ئاڤا نیوزی گوت: هەمواری ئەم یاسایە دژی مافەکانی ژنە و مەترسییە لەسەر تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە لەبەر ئەوە ئێمە وەک کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی مەدەنی بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی دژی ئەم هەموارە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ نەکرێت.


ئەمەش بزانە: ئەوەی ناڕەزایەتییەکانی دژی هەمواری یاساکە زیاتر کردووە، بەپێی هەموارە نوێیەکە کچان دەتوانن بەپێی پێگەیشتنیان شوو بکەن لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە و مارەکردن لای مامۆستایانی ئاینی دەبێت و ڕێگەش بە هاوسەرگیری کاتی دراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: