زانایان: گەشتکردن جێگرەوەی چارەسەرە پزیشکییەکانە

شەیری بکە لە:
زانایان: گەشتکردن جێگرەوەی چارەسەرە پزیشکییەکانە

وێنەی گوزارشت - گێتی

ئاڤا نیوز  


زانایانی دەروونناس و زانایانی دەمار بۆیان دەرکەتووە، گەشتكردن باشترین ڕێگەیە بۆ کەمکردنەوەی فشار و کەمکردنەوەی خەمۆکی و باشترکردنی میزاج.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: لەم ساڵانەی دواییدا زانایانی دەروونناس و زانایانی دەمار دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە کاریگەری گەشتكردن لەسەر توانای مەعریفی و هەستکردنی داهێنەرانە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەسەربردنی ماوەیەکی زۆر لە گەشتکردن دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە عەقڵیەت، تێگەیشتنی مرۆڤ لە بابەتەکان و نەهێشتنی فشار.


لە لایەکی دیکەوە: زانایان گەشتکردن بە جێگرەوەی چارەسەرە پزیشکیەکان دەدانێن، چونکە سوودی گرنگی تەندروستی هەیە کە بە گشتی سوودی بۆ مێشک و جەستە هەیە، مێشک هان دەدات بۆ فێربوونی شوێنی جیاواز، کەسانی نوێ، نەرم و نیان بوون، هەروەها یەکێکە لە باشترین ڕێگەکان بۆ کەمکردنەوەی فشار و کەمکردنەوەی خەمۆکی و باشترکردنی میزاج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: