هێڵی لوفتهانزای ئەڵمانی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەولێر و چەند وڵاتێک درێژکردەوە
- هەواڵ
- 19 ئاب

چەند فڕۆکەیەکی هێڵی لوفتهانزای ئەڵمانیا - وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
گرووپی هێڵی فڕۆکەوانی لوفتهانزای ئەڵمانی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ چەند وڵاتێک درێژکردەوە، لەناویاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەیە.
وێنە گەورەکە: ماوەی ساڵێکە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و نا سەقامگیرییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەندین گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە گرووپی کۆمپانیاکانی لوفتهانزای ئەڵمانی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەریەکە لە فڕۆکەخانەکانی تێلئەڤیڤ، تاران، عەمان، بەیروت و هەولێر تاوەکو 26ی ئاب درێژکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: گرووپی کۆمپانیاکانی لوفتهانزای ئەڵمانی ئەوە سێیەمجارە درێژکردنەوەی ماوەی گەشتەکانی درێژ دەکاتەوە. ئەحمەد هۆشیار ئەمەشی گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێڵی فڕۆکەوانی لوفتهانزای ڕۆژی پێنجی ئاب ڕایگەیاند: گەشتەکانیان بۆ چەند وڵاتێک ڕاگرتووە، دوو ڕۆژ دواتر ڕایانگەیاند ڕاگرتنی گەشتەکانیان درێژکردووەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە جارێکی دیکە لەمانگی نیسان هەمان کۆمپانیا بە هەمان هۆکار گەشتەکانی بۆ چەند وڵاتێک ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار