
مانگ - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
مانگی تابان لەو کاتەدا دەردەکەوێ، کە مانگ دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوی و بە گەورەیی و گەشاوەیی دەبینرێ، ئەمشەو بۆ یەکەمجار دەردەکەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی تابان، کە لە دیدی مرۆڤدا بەگەورەیی قەبارەکەی و پڕشنگداری و گەشاوەییەکەی لە مانگەکانی دیکە جیادەکرێتەوە، ئەمشەو بۆ یەکەمجار لەمساڵدا لە ئاسمانی کوردستان و زۆربەی ناوچەکانی جیهان دەبینرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەژی چەتۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کەمترین دووری لەنێوان مانگ و زەوی، کە ئەمشەو ڕوودەدات 361 هەزار و 969 کیلۆمەترە، لەکاتێکدا زۆرترین دووری نێوانییان 405 هەزار و 696 کیلۆمەترە و ئەمشەو قەبارەی مانگ 14-13%گەورەتر و ڕووناکییەکەی 30-27% لە مانگی ئاسایی زیاترە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 06:59 خولەکی ئێوارە بە کاتی هەولێر مانگ لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات هەڵدێت و تاوەکو چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت و دیمەنێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێش بەئاسمان دەبەخشێت.
زانیاریی زیاتر: جگە لە ئەمشەو ئەمساڵ سێ جاری دیکە مانگی تابان لە 18-09 و 17-10 و 15-11 دەبینرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 12 خولەک لەمەوپێش
بە ڕزگار بڵێ؛ چارەنووسی جووتسایدی گەڕەکی ژین بەرەو کوێ؟
- ببینە و ببیستە
- 24 خولەک لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ ئەڵمانیا کۆچبەرانی کورد دیپۆرت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانیشتووانی گوندی لبانە بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
47 خولەک لەمەوپێش
دەنگۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دیناری هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاودەبێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەسڕە بەهەشتی کاسبکارە ئێرانییەکان و جەهەننەمی عێراقییەکان
12 نیسان
سێ فیلم کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پاڵم دۆر دەکەن
12 نیسان
وەزیری تەندروستی ئەمریکا: تا پێنج مانگی دیکە هۆکاری تووشبوون بە ئۆتیزم ئاشکرا دەکەین
12 نیسان
- کولتوور
- 10 نیسان
دیزنی یادی 100 ساڵەی دەکاتەوە