بەخێوکەرانی سەگ و پشیلە کەسایەتییان چۆنە؟

شەیری بکە لە:
بەخێوکەرانی سەگ و پشیلە کەسایەتییان چۆنە؟

مەزەندە دەکرێت لە جیهاندا زیاتر لە 100 ملیۆن سەگ و پشیلەی ماڵی بەخێوبكرێن

ئاڤا نیوز

بەپێی توێژینەوەیەك جۆری ئەو ئاژەڵەی لە ماڵەوە بەخێوی دەكەیت و هەڵی دەبژێریت، جۆری كەسایەتیت دیاری دەكات.

وێنە گەورەكە: خەڵکێکی زۆر خولیای ئەوەیان هەیە ئاژەڵ بەخێو بكەن، بەپێی توێژینەوەیەك كە لەسەر 329 كەس لە بەریتانیا كراوە،  ئەو كەسانەی سەگ بەخێودەكەن یاخود پشیلە بەخێودەكەن لەژێر فشاری دەرونی و گۆشەگیریدان.

بڵاوكراوەی فەرمی: دوو توێژەری بەریتانی لە زانكۆی جەیمس كوك بە ناوەكانی جێسیكا ئۆلیڤا و لیا مێشێل توێژینەوەیان لەسەر 329 كەس كردووە، دەركەوتووە ئەوانەیان كە حەزیان لە بەخێوكردی سەگ و پشیلەیە لە ووی دەروونییەوە گۆشەگیرن و لەژێر فشاردان.

ئەمەش بزانە: مەزەندە دەکرێت لە جیهاندا زیاتر لە 100 ملیۆن سەگ و پشیلەی ماڵی لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەخێوبكرێن و مرۆڤ ڕاستەوخۆ بەركەوتنیان لەگەڵیاندا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: