
ژینگە - جیهان
ئاڤا میدیا
پلەكانی گەرمای زەوی تادێت روو لەزیادبوون دەكات، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی كەشوهەوا، پلەی گەرمی زەوی یەك پلە زیادی كردووە، بەهۆی رووداوە سرووشتی و دەستكردەكانەوە، رێكخراوە جیهانییەكانیش داوادەكەن كار بكرێت بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی.
“زیادبوونی كارگەكان و رەچاونەكردنی رێنماییە ژینگەییەكان و كارەساتە سرووشتییەكان بوون بە هۆكاری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە جیهاندا، ئەمەش مەترسی گەورە لەسەر گۆی زەوی دروستدەكات." لە دوایین راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاماژە بەوە کراوە.
"کارگەکان و کارەساتە سرووشتییەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمان"
چی دیکە دەڵێن؟: ”ئەم گۆڕانكارییانەی كە ئێستا بەسەر هەسارەكەماندا هاتووە، كاریگەریی گەورە و مەترسیدار لەسەر ئایندەی زەوی دروست دەکەن، پێویستە وڵاتانی جیهان كاربكەن بۆ رێگری لە گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا”.
كۆپ 28: لە كۆتایی مانگی 11ی ساڵی 2023 لە شاری دوبەی لە ئیماڕات، كۆنگرەی كۆپ 28 بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بەسترا، بە بەشداری 90 وڵات و بەسەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەروەها هەرێمی كوردستانیش بە لیژنەیەكی باڵا بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا كرد، کە پێکهاتبوون لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە ئەنجامی كۆبوونەوەكەی كۆپ28ـدا بڕیار لەسەر ئەوە درا کە 30 ملیار دۆلار بۆ كەشوهەوا تەرخان بكرێت.
كوردستان لە كۆپ 28: لیژنەیەكی باڵا لە هەرێمی كوردستانەوە بەشدارییان لە كۆپ 28 كرد و گوتیان هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەكارییەكی تێدایە بۆ ئەوەی رووبەڕووی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا ببێتەوە، هەروەها باس لە رۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكان و هەنگاوی جدی نراوە بۆ ئەو پرسە.
هۆكارەکان چین؟: بەپێی سەرچاوە زانستییەكان كە لە ماڵپەڕە تایبەتیەكانی بواری كەشوهەوا هاتووە، دوو هۆكاری سەرەكی لە پشت گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوەیە، كە بریتین لە هۆكاری سرووشتی وەك تەقینەوەی گڕكانەكان و توانەوەی بەستەڵەكەكان و هۆكاری دەستكرد كە مرۆڤەكانن وەك كارگە و بەرهەمێنان لە گاز و سووتەمەنیدا.
توێژنەوەکان: یەكێك لەو كەسە دیارانەی كە بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە لە بواری گۆڕانی كەشوهەوا كاری كردووە، بیڵ گەیتسی گەورە سەرمایەداری جیهانە، لە یەكێك لە توێژینەوەكانیدا دەڵێت: ”كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پارەیەكی زۆری خەرج كردووە بۆ توێژینەوە لە گۆڕانی كەشوهەوا و رێگری لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما”.
"دامەزراوەكە پارەی زۆرتر بۆ ئەو بوارە تەرخاندەكات و تەكنەلۆژیایەک بەرهەم دەهێنن كە دۆستی ژینگە بێت”.
ئەوەی دەبێت بیزانیت: لە ساڵی 1880ـەوە تائێستا نزیکەی 1.5% پلەکانی گەرما لەزەویدا بەرز بووەتەوە.
تێكچوونی پلەكانی گەرما لە جیهاندا پەیوەندی بە كۆمپانیا زەبەلاحەكانەوە هەیە.
توێژینەوەكان دەڵێن لەماوەی 10 بۆ 20 ساڵی دیكە پلەی گەرمای زەوی 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

سەفین تەها
Output Manager
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار