دەنگۆیەک لەبارەی یاسای خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە عێراق ڕەتدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
نمایشی هێزە عێراقییەکان

نمایشی هێزە عێراقییەکان - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

 پەرلەمانتارێکی لیژنەی ئەمن و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی ئاڤا نیوزەوە ڕەتی دەکاتەوە لیژنەکە داوای فەرمی ئاراستەی حکومەت کردبێت لەپێناو ناردنی یاسای خزمەتی زۆرملێی سەربازی بۆ لیژنەکە بۆ پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە.

 

وێنە گەورەکە: کەریم محەممەداوی، سەرۆکی لیژنەی ئەمن و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە کەوا داوا لە حکومەت دەکەن جارێکی دیکە یاسای خزمەتی زۆرەملێی سەربازیی بۆ لیژنەکە بنێرێتەوە بۆ ئەوەی دەست بە ڕێکارەکانی یاسا دانانی بکرێت بەڵام پەرلەمانتارێکی هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: بە فەرمی داوا نەکراوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەگڤان سندی، ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان  و دوورن لە ڕاستی، هیچ پرۆژە و هەوڵێکی فەرمی لەم جۆرە لە لیژنەی ئەمن و بەرگریدا نییە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاودێران پێیانوایە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە حکومەت پێویستی بە پارە و چەک و سەربازگەی زۆر هەیە و سەختە جێبەجێ بکرێت بەهۆی لاوازی ژێرخانی کەرتی سەربازی لە عێراقدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ