توێژینەوەیەک: بەخشینی دیاری فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک: بەخشینی دیاری فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە

کەسێک دیارییەکی وەرگرتووە و دڵخۆشە- وێنە؛ میدیای جیهانی

ئاڤا نیوز

 

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەتووە کاتێک دیاری بە کەسە نزیکەکانمان دەبەخشین، هەست و سۆزی ئەرێنی درێژخایەن دروست دەبێت و باری تەندروستی و دەروونیمان باشتر دەبێت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئەلیزابێس دان، مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە و تێیدا دەرکەوتووە: "مرۆڤ زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکات کاتێک دیارییەک دەدات بە کەسێکی دیکە وەک لەوەی شتێک بۆ خۆی بکڕێت".

زانیاریی زیاتر: "بەخشینی دیاری تەنها سوودی بۆ ئەو کەسە نییە کە وەریدەگرێت، بەڵکو دەبێتە هۆی دڵخۆشی و باشبوونی تەندروستیی بەخشەرەکەش". بەگوێرەی توێژینەوەکە.

ئەوەی پێوستە بیزانیت: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە: "بەخشینی دیاری سیستمی بەرگریی لەشمان باشتر دەکات و پەستانی خوێن و فشاری دەروونیش کەم دەکاتەوە". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ