لە ڕانیە پەردە لەسەر پەیکەری سەرکەوتن لادرا

شەیری بکە لە:
لە ڕانیە پەردە لەسەر پەیکەری سەرکەوتن لادرا

دیمەنێک لە پەیکەری ڕاپەڕین

ئاڤا نیوز 


ئێوارەی ئەمڕۆ  لە شوێنی تەقاندنی یەکەم فیشەکی دەستپێکی ڕاپەڕین لە 5-3-1991 لەناو بازاڕی ڕانیە، پەردە لەسەر پەیکەری سەرکەوتن لابرا کە هێمایە بۆ سەرکەوتنی ڕاپەڕین لە شارەکەدا.

چیرۆکی سەرەکی: پەیکەری سەرکەوتن لەلایەن پەیکەرساز ئەیوب ئەحمەد لە ماوەی پێنج مانگدا دروستکراوە،  بەرزییەکەی پێنج مەتر و پانییەکەی 160 سانتیمە، گوزارشت لە ڕاپەڕینی جەماوەری شارەکە و شۆڕش بەسەر حکومەتی بەعسدا دەکات.

لێدوانی فەرمی: پەیکەرساز ئەیوب ئەحمەد بە ئاڤا نیوزی گوت، پەیکەرەکە لە پێکهاتەی (هاڕاوەی مەڕمەڕ و پلێتی ئاسن و پۆلستەر) دروستکراوە.

زانیاریی زیاتر: لە شوێنی پەیکەرەکە ستوونێک هەیە، لەکاتی ڕاپەڕین چەند فیشەکێکی بەرکەوتووە و هێمایە بۆ دەستپێکی ڕاپەڕین، بۆیە لەگەڵ پەیکەرەکە تێکەڵکێش کراوە و لانەبراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: