
کاسی هارێل لەکاتی تاقیکردنەوەی ئامێرەکە
ئاڤا نیوز
پیاوێکی تووشبووی نەخۆشیی ئیفلیجی دەمارەکان، بەهۆی کۆمپیوتەرێکەوە کە چالاکییەکانی مێشک دەگۆڕێت بۆ دەق و دەنگ، دەتوانێت دووبارە قسە بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە زانکۆی UC Davis Healthی ئەمریکا، توێژەران تەکنەلۆژیای (BCI)ـیان ناساند کە دەتوانێت سیگناڵەکانی مێشکی مرۆڤ لێکبداتەوە و بۆ دەنگ بیانگۆڕێت، کاتێک بەکارهێنەر هەوڵی قسەکردن دەدات، تەکنەلۆژیاکە تا ڕێژەی 97% دەتوانێت قسەکانی بەکارهێنەر وەربگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاسی هارێل تەمەن 45 ساڵ کە تووشبووی نەخۆشیی ئیفلیجی دەمارە، یەکەم بەکارهێنەری ئامێرەکە بوو و چەند خولەکێک تاقیکردنەوەی بەسەرکەوتوویی لەسەر کرا، سیستەمەکە توانی قسەکانی بگۆڕێت بۆ نووسین و دواتر بۆ دەنگ.
زانیاریی زیاتر: ئامێرەکە لە سەر دەبەسترێت و چالاکییەکانی مێشک لێکدەداتەوە، بەجۆرێک کاتێک بەکارهێنەر هەوڵی قسەکردن دەدات دەیگۆڕێت بۆ دەنگ.
بۆچی گرنگە: هیوایەک بە تووشبووانی نەخۆشیی ئیفلیجی دەمار و ئەو کەسانە دەدات بە هەر هۆکارێک بێت نەتوانن قسە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار