خێزانی گۆرانیبێژێک سکاڵا لەسەر ترەمپ تۆمار دەکەن

شەیری بکە لە:
خێزانی گۆرانیبێژێک سکاڵا لەسەر ترەمپ تۆمار دەکەن

دۆناڵد ترەمپ و ئیسخاک هایس

ئاڤا نیوز

خێزانی گۆرانیبێژێكی ئەمریكی سكاڵا لەسەر دۆناڵد ترەمپ تۆمار دەكەن، بەهۆی ئەوەی گۆرانییەكی بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە کامپەینەکانی  هەڵبژاردن بەكارهێناوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ لە كەمپینەكانیدا گۆرانی “هۆڵد ئۆن ئام كەمین”ی هونەرمەند ئیسخاك هایسی بەكارهێناوە، ئەمەش بنەماڵەی هونەرمەندەکەی توڕە كردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بنەماڵەی هایس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویانە، بەهۆی بەکارهێنانی گۆرانییەکە سكاڵا لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن.

ئەمەش بزانە: دەیان گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی داوایان لە ترەمپ کردووە گۆرانییەکانیان لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارنەهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: