
ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا.. سەرچاوەی وێنە: politico
ئاڤا دیجیتاڵ
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا و بەربژێری هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، سەرەڕای لەدەستدانی پاڵپشتییەكانی ڕۆژئاوا دەیەوێت جارێكی دیكە كورسی سەرۆكایەتی بباتەوە.
لە ماوەی زیاتر لە 24 ساڵی دەسەڵاتی ڤلادیمیر پووتین لە ڕووسیا، سەرۆكانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕایان وابوو پەیوەندی ستراتیژییان لەگەڵ رووسیا گرنگە و هەمیشە وەك هاوبەشێكی نێودەوڵەتی بەرگرییان لە پێگەی مۆسكۆ كردووە، بەڵام لەشكركێشی كرێملین لە 24ی شوبات بۆ سەر ئۆكراینا هەموو ئەو تێڕوانینانەی گۆڕی.
بۆچوونی لایەنەكان:
جۆرج بۆش سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بە نزیك بوونەوەی لە ڕووسیا پێیوابوو "دەستی لە بەشێك لە ڕۆحی پوتین داوە".
تۆنی بلێر سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە گوتارێكیدا دەڵێت " دانیشتن لەگەڵ سەرۆكی ڕووسیا لەسەر مێزێك شانازییە".
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنساش، پووتینی بۆ شوێنی پشووی هاوینەی تایبەتی خۆی بانگهێشت كرد و چەند كاتژمێرێك گفتووگۆی لەگەڵدا كرد.
بەرواری 24 ی شوباتی 2022 بە رۆژی هێرشە مەترسیدارەكەی ڕووسیا ناسراوە لە رۆژئاوا
لەگەڵ دەستپیكردنی هێرشەكانی ڕووسیا لە ئۆكراینا، لە مانگی یەكەمی جەنگدا، سوپای رووسیا نەیتوانی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل بپارێزێت. لەبەر ئەوەش بەرواری 24 ی شوباتی 2022 بە رۆژی هێرشە مەترسیدارەكەی رووسیا ناسراوە لە رۆژئاوا.
پووتین وادەزانێت هێشتا دەتوانێت پاڵپشتی ڕۆژئاوای هەبێت، "بەڵام پێوستە ئێمە بۆی بسەلمێنین كە هەڵەیە". بەرپرسێكی باڵای ڕۆژئاوا كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت وای گوتووە.
لەم دواییانەدا، سەرۆكی رووسیا لە لێداونێكیدا گوتی "هیچ داهاتوویەك بۆ ئۆكراینا نییە"، لە بەرامبەردا، سەركردەكانی ڕۆژئاوا وەڵامیان دایەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە "شكستپێهێنانی ڕووسیا لە ئۆكراینا تاكە بژاردەی ئەگەرییە"، لەكاتێكدا ماكرۆن پێیوابوو كە دەبێت كاری لە پێشینەی ئەوروپا "ڕێگەنەدان بە سەركەوتنی ڕووسیا" بێت.
بەردەوامبوونی ئەم پاڵپشتییانە گەرەنتی نییە
پاڵپشتییەكانی ئەوروپا بۆ ئۆكراینا وادەكات هاوكێشەی شەڕەكە بگۆڕێت. بەڵام بەردەوامبوونی ئەم پاڵپشتییانە گەرەنتی نییە، لەبەر ئەوەی بەرپرسانی ئەمریكا لەسەر بەرنامەی نوێی هاوكاری بۆ ئۆكراینا دابەشبوون.
ئەندریا كێندڵ تایلۆر، توێژەر لە سەنتەری ئاسایشی نوێی ئەمریكا كە بنكەكەی لە واشنتنە، دەڵێت "هەردوولا پێشبڕكێ دەكەن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەكانییان، ئەگەر رۆژئاوا هاوكاری ئۆكراینا نەكات، ڕووسیا بە شێوەیەك یان بەو شێوەیەی ئێستا پێشبكەوێت، ئەگەری سەركەوتنی ڕووسیا بەرز دەبێتەوە".
بۆچی ئۆكراینیەكان لە سەركەوتنی ترمپ نیگەرانن؟
ئۆكراینا لەئەگەری سەركەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییەكانی ئەمریكا نیگەرانە، تایبەت دوای ئەوەی ترەمپ لە 2023 رایگەیاند " لە ماوەی 24 كاتژمێردا كۆتاییی بەم شەڕە دەهێنێت"ئەگەر بوو بە سەرۆك.
پارتە راستڕەوەكان لە ئەمریكا نەرمییەكی زیاتر دەنوێنن بەرامبەر بە ڕووسیا
دارا ماسیكۆت، توێژەر لە سەنتەری كارنێگیی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی دەڵێت "پاراستنی سەقامگیری ناوخۆیی بەشێكی گەورەی تواناكانی پوتین هەڵدەمژێت"، بەڵام سەرەڕای ئەوەش "متمانە بەخۆبوونێكی زۆر" لە بەرپرسانی ڕووسیا دەبینێت.
ماسیكۆت ڕای وایە "ئۆكراینیەكان بەبێ پشتگیریی ڕۆژئاوا هیچ پێگەیەكیان نابێت."
نوێنەری پەرلەمانی رووسیا رۆژی 17ی ئاداری ئەمساڵی وەك ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی رووسیا دیاریكرد. ڤلادمیر پۆتین سەرۆكی رووسیا، بەربژێرێكی بەهێزە بۆ دووبارە بوون بە سەرۆكی ئەو وڵاتە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن