تورکیا ڕەتی دەکاتەوە کێشە کەوتبێتە نێوان ئەردۆغان و کوڕەکانی هەنییە

شەیری بکە لە:
تورکیا ڕەتی دەکاتەوە کێشە کەوتبێتە نێوان ئەردۆغان و کوڕەکانی هەنییە

باڵەخانەی وەزارەتی دەروەی تورکیا - وێنە: میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز 


دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەواڵی تێكچوونی پەیوەندی ئەردۆغان و کوڕەکانی هەنییەی بڵاوکردەوە، تورکیا ڕەتی کردەوە  "بە تۆمەت بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل" وەسفی کرد.


وێنە گەورەکە: لەوكاتەوەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، تورکیا پەیوەندییە دیبلۆماسی و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاندووە.


لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ناکۆکی کەوتووەتە نێوان کوڕەکانی ئیسماعیل هەنییە و ئەردۆغان، لەسەر ئەوەی داوای ئەو سێ ملیار دۆلارەیان کردووە کە لە هەژماری بانکی تورکیا بە ناوی باوکیان هەڵگیرابوو، ئەردۆغان ڕەتی کردووەتەوە ئەو پارەیەیان بداتەوە.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند:" ئیسرائیلی کۆمەڵکوژ بەم جۆرە تۆمەتانە دەیەوێت سەرنجمان لەسەر دۆخی غەززە دووربخاتەوە کە ئەمەش مەحاڵە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ