
دیمەنێکی غەززە - وێنە: میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین یەکەمین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵانی تۆمارکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند: یەکەمین تووشبووی ئیفلیجی منداڵان لە شاری دێرل بەلح تۆمارکرا، کە منداڵێکی تەمەن 10 مانگانەو هیچ ژەمێکی کووتانی دژی ئیفلیجی وەرنەگرتووە.
وێنە گەورەکە: بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کارەساتی تەندروستی لێکەوتووەتەوە، وەک نەبوونی خزمەتگوزاری پاکوخاوێنی و کەڵەکەبوونی پاشماوە لە دەوروبەری شوێنی حەوانەوەی هاووڵاتیان ژینگەیەکی لەباری بۆ گواستەنەوەی چەندین پەتا ڕەخساندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیفلیجی منداڵان یەکێکە لەو نەخۆشییانەی، کە مرۆڤ بەھۆی ڤایرۆسێکەوە تووشی دەبێت و نەخۆشییەکە بەئاسانی بڵاودەبێتەوە بەتایبەت لەنێو ئەو کەسانەی پێکوتەیان وەرنەگرتووە، زۆربەی جار بەتووندی ھێرش دەکاتە سەر کۆئەندامی دەمار و دەبێتە هۆی ئیفلیجی.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد ئاگربەستی مرۆیی ڕابگەیێنن، بۆ ڕێگەدان بە کوتانی منداڵان دژی نەخۆشیی ئیفلیجی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
تورکیا: سودانی دێتە ئەنقەرە و ئەردۆغانیش سەردانی بەغدا دەکات
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق: کوردانی فەیلی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و سەرەکی عێراقن
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا بە کوردی ڕووبەڕووی قاچاخچییان دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار