
دیمەنی ئاگرەکە - TRT
ئاڤا نیوز
ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی ئیزمیری گرتووەتەوە، بەهۆی مەترسی ئاگرەکە لە پێنچ شارۆچکەی ئەو وڵاتە بە گشتی سێ هەزار و 583 کەس ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: سێ ئاگری گەورە دارستانەکانی ئیزمیری گرتەوە، بەهۆی تووندی باوە زۆر بە خێرایی تەشەنەی کرد بۆ ناو گەڕەک و ماڵەکان، لەسەرانسەری وڵات بە درێژایی شەو هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەردەوام بوو. وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لە ئیزمیر، ئایدن، بۆلو، موگلا و مانیسا بە گشتی سێ هەزار و 583 کەس بۆ ناوچە ئارامەکان گواستراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان گوتی: دوێنی بە تەواوی ڕۆژەکە 72 ئاگر بە دوای یەکەوە دروست بوو، 45ی کۆنترۆڵ کراوە و 27ی بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵ کردنی.
هۆکارە زانراوەکان: سێ کەس کە بۆ گەشتکردن لە نێو دارستانەکان ئاگرییان کردووەتەوە، ئاگرەکە بەهۆی باوە خێرا تەشەنەی کردووە و لە کۆنترۆڵ دەرچووە، شەش کەسی دیکەش لە شارۆچکەی بۆڵو دەستبەسەرکران.
زیانە سەرەکییەکان: 17 خانوو سووتا، 105 ماڵ چۆڵ کران، 44 شوێنی کار چۆڵ کران، سێ هەزار و 583 کەس لە پێنج شارۆچکە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار