قەشەنگ عەبدوڵڵا: دەرناکەومەوە و لەگەڵ گرووپێكی هونەری کاردەکەم

شەیری بکە لە:
قەشەنگ عەبدوڵڵا: دەرناکەومەوە و لەگەڵ گرووپێكی هونەری کاردەکەم

خانمە پێشکەشکار و ئەکتەر, قەشەنگ عەبدوڵڵا

ئاڤا نیوز

قەشەنگ عەبدوڵڵا، خانمە پێشکەشکار و ئەکتەری کورد، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاڤا نیوز باس لە وێستگەکانی ژیانی دەکات.

 

ئاڤا نیوز: بەنیازی جارێکی دیکە دەربکەویتەوە؟

قەشەنگ: دەرکەوتن لەم سەردەمدا تەنیا شێوە و ڕووخسارە نەک بەهرە و تواناکان، بۆیە ئیستا ئارەزووی دەرکەوتنم نییە.

ئاڤا نیوز: پەشیمانیت لە دەرکەوتن و ناوبانگت؟

‎‎قەشەنگ: هەرگیز پەشیمان نیم و شانازیشی پێوە دەکەم.
.

ئاڤا نیوز: ئەوکاتەی دەرکەوتیت ژمارەی خانمان لەو بوارەدا کەم بوون، ئەمە بۆ تۆ قورس نەبوو؟

قەشەنگ: بەڵێ قورس بوو، بەڵام نرخی خۆی هەبوو، جوانیی خۆی هەبوو، لە سەردەمی ئێمە تەکنەلۆژیا ئەوەندە پیشکەوتوو نەبوو بۆ ئەوەی کارئاسانی بکات بۆ کارەکانت و ئاستەنگیی زۆر دەهاتە بەردەممان بۆ ئەوەی توانا و بەهرەکانی خۆمان  پەرەپێبدەین و لە ئاست خواست و داواکاریی بینەرەکاندا بین، بەڵام ڕێز و پێگەی تایبەتمان هەبوو لەنێو ناوەندە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکاندا و بەشانازییەوە دەیڵێم ئێمە بەردی بناغەی میدیای کوردیمان دانا .

ئاڤا نیوز: دوو ئەزموونی جیاوازت هەبوو، پێشکەشکار و ئەکتەر، کامیانت زیاتر خۆشدەوێت؟

قەشەنگ: هەردووکیانم خۆش دەوێن و بەشێکن لە میژووی قەشەنگی من.

ئاڤا نیوز: هیچ داوایەکت لێکراوە بۆ دەرکەوتنەوە؟

قەشەنگ: بەڵێ، داوام لێکراوە جارێکی دیکە لە تییڤەکان کار بکەمەوە، بەڵام ئارەزووی کارکردنم نییە لە هیچ کەناڵێک.

ئاڤا نیوز: ئێستا تۆ لە کوێ دەژیت و سەرقاڵی چیت؟

قەشەنگ: ئێستا لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەژیم، هاوسەرگیریم کردووە و کچێکی جوانم هەیە، خوێندکارم و لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی دڵسۆز و ئازیز سەرقاڵی گرووپێکی هونەرین بە ناوی "ماڵی هونەریی مریەم خان" ماڵێک دەبێت بۆ هونەر و هونەرمەندان و ماڵێک بۆ نمایشکردنی توانا هونەرییەکان، هەروەها بۆ بەهێزکردنی ڕایەڵەکانی تاکی کورد لە غوربەتدا .

ئاڤا نیوز: لە ماوەی داهاتوودا ئاڤا میدیا وەرزی نوێی دەبێت، پێشنیازی چیت هەیە؟

سەرکەوتووبن، ئاڤا میدیا کەناڵێکی پێشەنگە لە خزمەتکردن بە هونەر و بەرنامە کولتوورییەکان، بەهیوای خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵگەی کوردی.  



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان