سەرۆک بارزانی و لۆگۆی پارتی
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژێكی وەک ئەمڕۆدا و 78 ساڵ بەر لە ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ڕێبەری ڕزگاریخوازی كورد، مستەفا بارزانی (بارزانیی نەمر) دامەزرا.
وێنە گەورەكە: پارتی دیموكراتی كوردستان، لە 16ـی ئابی 1946 دامەزراوە، سەرەتا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بوو و پاشان لە كۆنگرەی سێیەمی حیزبەكە، شەش ساڵ دوای دامەزرانی، بڕیار درا ناوی حیزبەكە بكرێتە (پارتی دیموكراتی كوردستان) ئەوكات و ئێستاش، دوای 78 ساڵ پارتی هێشتا حیزبی ژمارە یەكە لە هەرێمی كوردستان، ئێستا لەسەر ئاستی عێراق ژمارە یەكە.
زانیاریی زیاتر: لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، پارتی 45 كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا و بۆ ئەم هەڵبژاردنەش كە خولی شەشەمی پەرلەمانە و بڕیارە لە 20-10-2024 بەڕێوەبچێت، پارتی بە لیستی ژمارە 190 بەشداری دەكات.
لە پێناسەی حیزبەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی دیموکراتی نیشتیمانیی جەماوەرییە، بڕوای بە مافەکانی مرۆڤ، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی بەردەوام، فرەیی سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی و کولتووری، پێکەوەژیانی ئاشتییانە، ئازادییەکان و یەکسانی، مافی بڕیاردانی چارەنووس بۆ نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان هەیە، بە شێوازە دیموکراسی و مەدەنییەکان لەسەر بنەمای بیروباوەڕ و ڕێبازی بارزانیی نەمر تێدەکۆشێ و سوود لە ئەزموونی گەلانی دیکەش وەردەگرێ.
كۆنگرەكانی پارتی:
پارتی لە ماوەی 78 ساڵی تەمەنی خۆی 14 كۆنگرەی بەستووە، یەكەم كۆنگرەی حیزبەكە لە ڕێككەوتی 16-08-1946، به‌نهێنی له شاری به‌غدا له ماڵی (سه‌عید فه‌هیم) به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (70) نوێنه‌ر و دوایین كۆنگرەیشی كە كۆنگرەی 14ـیە، لە 3 تاوەكو 6ـی تشرینی دووەمی 2022 لە شاری دهۆک له‌ژێر (دروشمی ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) بەسترا.
سەرۆكی پارتی:
پارتی دیموكراتی كوردستان له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا له ساڵی 1946ـەوه تاوەكو ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی كورده‌وه سه‌رۆكایه‌تی كراوه كه له‌لایه‌ن كورده ئازادیخوازەكان و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان وەک دوو پێشه‌وا و سیمبوولی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌یر ده‌كرێن، ئەوانیش بارزانیی نەمر ە سەرۆک مەسعود بارزانین، لە كۆنگرەی 14 بڕیار درا بە دانانی دوو جێگری سەرۆكی حیزب، ئێستا هەریەک لە نێچیرڤان ئیدریس بارزانی و مەسرور مەسعود بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتین.
ئەیلوول و گوڵان:
شۆڕشی ئەیلوول (1961 - 1975) بە سەرۆكایەتیی ڕێبەری ڕزگاریخوازی كورد مستەفا بارزانی (بارزانیی نەمر) هەروەها شۆڕشی گوڵان (1976 - 1991) دوو لەو شۆڕشە گرنگانەن كە پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پێناو گه‌یاندنی گه‌لی كورد به ئامانجه ڕە‌واكانی بەرپای كردوون و سەرجەم خەباتكارانی لەژێر چەتری یەک ناو و بۆ یەک ئامانج كۆكردووەتەوە، پارتی له‌پاڵ خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی خه‌باتی چه‌كداریشی به یه‌كێک له‌ڕێگه ڕە‌واكانی به‌رده‌می زانیوه.
نسكۆ و هەڵسانەوە:
لە ساڵی 1970 لە ئەنجامی شکستە یەک لە دوای یەکەکانی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق بەرانبەر بە شۆڕشی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتی بارزانیی نەمر، حکومەت ناچاربوو داوای دانوستان بکات، لە 11ـی ئاداری هەمان ساڵیش ڕێککەوتننامەی 11ـی ئادار لەنێوان سەرکردایەتیی شۆڕش و حکومەت راگەیێنرا، کە تێیدا دان بە مافەکانی گەلی کورد نرا و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان قبووڵ کرا، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر ڕێککەوتننامەکە حکومەتی بەعس لەو بەڵێنانەی کە بە کوردی دابوو پاشگەزبووەوە و هەوڵی تیرۆرکردنی ڕێبەری ڕزگاریخوازری كورد مستەفا بارزانی دا، دوای ئەوەش جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان کورد و ڕژێمی بەعس سەری هەڵدایەوە، لە ساڵی 1975 ڕێککەوتننامەی جەزائیری لەگەڵ ئێران واژۆ کرد، بەمەش شۆڕش تووشی نسكۆ بوو.
دوای نسكۆ، خەڵکێکی زۆر ئاوارەی ئێران و ئەوروپا و ئەمریکا بوون، زلهێزەكانی ئەوكات پشتیان لە كورد كرد، لە شوباتی 1976 کۆبوونەوەیەک لە ئەڵمانیا بەسترا و باس لە ڕێکخستنەوەی پارتی کرا، لە 26ـی ئایاری 1976 شۆڕشی گوڵان كە بە (گوڵانی پێشكەوتنخواز)ـیش ناودەبرێت هەڵگیرسا و لە 16ـی ئابی هەمان ساڵ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە بەشداریی 80 ئەندامی پارتی، کۆنفڕانسێک بەسترا، لەم کۆنفڕانسەدا سەرکردایەتیی کاتی پارتی کە پێشتر دانرابوون، پەسەند کرایەوە، دوای كۆچی دوایی بارزانیی نەمر، لە 4-10-1979 له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری (مه‌رگه‌وه‌ڕ) كۆنگرەی نۆیەمی پارتی به‌سترا، تیایدا به تێكرای ده‌نگ (مەسعود مسته‌فا بارزانی) به سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا.
لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکەمی پارتی:
سەرۆک بارزانی له‌دایكبووی ڕێكه‌وتی 16-08-1946، له شاری مه‌هابادی پایته‌ختی كۆماری كوردستان، ئه‌مه‌ش هه‌مان ڕۆژه كه یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كورد له شاری به‌غدا به‌سترا و تێیدا بارزانیی نەمر وه‌ک سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا، پاش نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان، له ساڵی 1947 له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی و گشت باشوورییه‌كانی نێو كۆمار، دەگەڕێنەوە باشووری كوردستان. هاوكات بارزانیی نەمر، له‌گه‌ڵ زیاتر له 500 هه‌ڤاڵیدا، ڕوویان له یه‌كێتیی سۆڤیەت كرد و له‌وێ گیرسانەوە، تاوە‌کو ڕووخانی ڕژێمی شانشین و دامه‌زراندنی كۆماری عێراق له ساڵی 1958، ئینجا ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕەخسا.
پارتی حیزبی قەزیە و بەهاكانە:
سەرۆک بارزانی هەمیشە دووپاتی کردووەتەوە کە پارتی حیزبی قەزیە و بەهاكانە و شوێنكەوتووی ڕێبازی بارزانیی نەمر و جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە، بۆیە پێویستە هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حیزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێت ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن كە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كوردستانە. داوا لە هەموو پارتییەكان دەكەم ئیرادە و هیوایان بەهێز بێت، چونكە پارتی ئیرادە و هیوا و هێزە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان. لە پەیامێكی دیكەیدا دەڵێت، پارتی و ڕێبازی بارزانی لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو هەمیشە جێگەی ئومێدن و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن.
هێمای پارتی:
هێمای پارتی دیموكراتی كوردستان له دوو بازنه پێكدێت، بازنه‌ی ده‌ره‌وه و بازنه‌ی ناوه‌وه كه خۆرێكی دره‌وشاوه له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ چل و شه‌ش تیشک كه هێمایه بۆ ساڵی 1946، كه تیایدا پارتی دامه‌زراوە. له ناوه‌ڕاستی خۆره‌كه هه‌ڵۆیه‌كی تێدایە كه سه‌ربه‌رزانه وه‌ستاوه. له سه‌ره‌وه‌ی درووشمه‌كه و له‌نێوانی چێوه‌ی هه‌ردوو بازنه‌كه، ناوی پارتی نووسراوه. له خواره‌وه‌ی هه‌ڵۆكه، پیته‌كانی سه‌ره‌تای (Kurdistan Democratic Party-KDP) نووسراوه. خوارووی چێوه‌ی بازنه‌ی ناوه‌وه‌ی درووشمه‌كه به دوو گوڵه‌گه‌نمی یه‌كتربڕ ته‌واو كراوه. له‌ژێر خۆره‌كه و بۆشایی نێوان چێوه‌ی هه‌ردوو بازنه‌كه نووسراوه (PARTIYA DEMOKRATA KURDISTANE) به ڕێنووسی لاتینی نووسراوه. هه‌موو درووشمه‌كه‌ش له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندێكی سپی كێشراوه كه هێمای پاكیزه‌یی و ئاشتی و ئازادی و هه‌ماهه‌نگییه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
- ببینە و ببیستە
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
40 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟