
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ڕابردووی یەکێتی و پارتی لە دەباشان، وێنە؛ بەشی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەمزووانە جارێکی دیکە کۆدەبنەوە، یەکێک لە تەوەرەکانیشیان پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت.
بۆچی گرنگە: یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەکەدا کێشە سیاسی و ئابووریی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن، لەگەڵ پۆستی پارێزگاری کەرکووک کە زیاتر لە شەش ساڵە لەدەست کورد نەماوە.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاڤا نیوز گوتی: پێویستە هەموو جارێک ئەم بابەتانە نوێبکرێنەوە و قسەیان لەسەر بکرێت".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پارتی لەبارەی پارێزگاری کەرکووک وەڵامی یەکێتی داوەتەوە، سەعدی پیرە گوتی: "زۆر لەیەکتر نزیک بووین، ئێمە تێگەیشتین کە ئەوان ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە دەبەنەوە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی خۆیان، چاوەڕێی وەڵامیش نەبووین، چونکە داوای وەڵاممان نەکردبوو، ئینشائەڵڵا بەخێر دەگەڕێت".
باکگراوند؛ چواری ئەم مانگە لەدوای نزیکەی سێ مانگ، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە دەباشان کۆبوونەوە. پرسی پارێزگاری کەرکووک، هێرشەکانی ئێران و تورکیا، ڕەوشی هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ كرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار