
هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کۆچۆ- وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
10 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی گوندی کۆچۆی سەر بە قەزای شنگال تێدەپەرێت، کە لەلایەن داعشەوە سەدان هاونیشتمانی کوردی ئێزدی کوژران و سەدانی دیکەش ڕفێنران.
وێنە گەورەکە: دوای 12 ڕۆژ لە کارەساتی شنگال داعش هێرشی کردە سەر گوندی کۆچۆ تاوانێکی دیکەی گەورە دژ بە کوردانی ئێزدی کرد.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ڕۆژی 15-08-2014، چەکدارانی داعش هەزار و 250 کەسی خەڵکی گوندی کۆچۆیان دەستبەسەر کرد و خەڵکیان لەناو 18 گۆڕی بەکۆمەڵدا گولـلەباران کرد و نزیکەی 850 کەسیان ڕفاند.
خەڵكی گوندەكەیان سەرجەم دەستبەسەر كرد
دوای دەستبەسەرداگرتنی شنگال لەلایەن داعشەوە، چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە لە ڕۆژی 03-08-2014، چواردەوری گوندی کۆچۆیان گرت و گەمارۆیاندا و ڕێگەیان نەدا خەڵکەکەی بچنە دەرەوە، تاوەکو ڕۆژی 15ـی ئەو مانگە چوونە نێو گوندەکە و سەرجەم خەڵکی گوندەکەیان دەستبەسەر کرد.
گێڕانەوەی ڕووداوەکە لەزاری ڕزگاربوویێکی کۆمەڵکوژییەکە
دکتۆر ئەلیاس ساڵح، خەڵکی گوندی کۆچۆیە و ئەو یەکێک بوو لەو 19 کەسەی لە کۆمەڵکوژی کۆچۆدا بە برینداری و بەشێوەیەکی موعجیزەئاسا ڕزگاری بوو، بۆ ئاڤا نیوزی گێڕایەوە، كاتژمێر 10ی بهیانی ئەو لە نۆرینگەکەی خۆی بووە و نەخۆشێکی لابوو له گوندی کۆچۆ، لە ناکاو دەیان ئۆتۆمبێلی پڕ له چهكدارانی داعش به چەکی قورس و شۆفڵهوه گهیشتنه ناو گوندهكه، دواتر ئاگەدار کرانەوە کە هەموو لایەکیان لێگیراوە و دەبێت بچن بۆ قوتابخانەی گوندەکە و ناچار ڕۆیشتن.
قوتابخانە دوا وێستگەی یەکتر بینینی خێزانەکان بوو
پێشتر نزیکەی هەزار و 750 کەس لەناو گوندی کۆچۆدا دەژیان، لەگەڵ هێرشی داعش بۆ سەر شنگال ژمارەیەک خێزان گوندەکەیان بەجێهێشتبوو، هەموو ئەوانەی مابوون هەزار و 250 کەس بوون و لە قوتابخانەی گوندەکەدا کۆکرابوونەوە و لهقاتی خوارهوهی قوتابخانەکە پیاوان و لە قاتی دووهمیش ژنان و منداڵان دانرابوون، چەکدارانی داعش مۆبایل و پاره و زێڕ له خهڵكەکە دهستێنن، تهنانهت بازنه و ملوانكهی ژنهكانیش، دەستکرا بە جیاکردنەوەی خێزانەکان لە یەکتر و ئیتر قوتابخانە دوا وێستگەی یەکتر بینینیان بوو، هەر بۆیەش ئێستاش قوتابخانی گوندی کۆچۆ، لە ناوەندنێکی زانستییەوە بووە بە مۆزەخانەی قوربانییەکانی ئێزدییەکان.
لە قوتابخانەوە بۆ کۆمەڵکوژی
پیاو و بەتەمەنەکان لە ئۆتۆمبێلی کیا بەزۆر سەردەخەن، چهكدارهكان پێیان گوتووە دهیانبهن بۆ چیای شنگال و ئازاد دەکەن، بهڵام لە دەورووپشتی گوندهكه، ئۆتۆمبێلهكان ڕادهگرن و پۆل پۆل ڕیزیان دهكهن، ژمارەیەک چەکداری داعش وەستابوون و ههرجاره و ژمارەیەکیان گولـلهباران دهكردن، بە قسەی ئهلیاس ئەو به چاوی خۆی دهیبینی خزم و كهسوكاری به پشتدا دهكەوتنه ناو چاڵهكهوه كاتێك له پێشهوه دهستڕێژی گولـلهیان لێدهكرا، چهند چهكدارێكیش وێنه و ڤیدیۆی دیمهنهكهیان دهگرت.
گولـلەبارانکرنی ئەلیاس و چەند کەسێکی دیکە
بۆ کوشتنی بە کۆمەڵ ئەلیاس لهگهڵ ژمارهیهكی دیکە ڕیزكران و بەهەمان شێوە درانە بەر دهستڕێژی گولـله، وەک ئەو دەڵێت، سێ گولـلە ئاراستەی کراون و دوویان بهر قاچی كهوتوون و یەکێکی دیکە بەر زەوی کەوتووە لە نزیک سەری و خۆی خستووە، وهك مردوو خۆی نیشانداوە، سهرهڕای ئهوهی چهكدارهكان دههاتنه سهریان و تهقهی دیکەیان لێ كردووه، بهڵام هێچ گولـلەی دیکە بهرنهكهوتووه.
چۆنیەتی ڕزگاربوونی
چەکدارەکانی داعش دوای کۆمەڵکوژییەکە بەهۆی بیستنی دەنگی فڕۆکە ئەوێ بەجێدێڵن و ئهلیاس ئێوارهی ههمان ڕۆژ، لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە شوێنی كۆمهڵكوژییهكه به برینداری ڕادەکەن و بۆ ماوەی 15 کاتژمێر بەپێ و خۆشاردنەوە دەڕوون تاوەکو چیای شنگال دەگەنە لای هەندێک خێزان و لەوێشەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، دوای وەرگرتنی چارەسەری گوازراونەتەوە بۆ پارێزگای دهۆک.
تاوانەکانی داعش لە کۆچۆ
گوندی کۆچۆ بە دووری 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری شنگال و لەکاتی هێرشەکەدا داعش لە کۆی هەزار و 250 کەس زیاتر لە 400 کەس کۆمەڵکوژ کرد و لە 18 گۆڕی بەکۆمەڵ لە دەورووپشتی گوندەکەدا زیندەبەچاڵیان کردن، 19 کەس بە برینداری لە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگاربوون و 852 گەنج و کچ و ژن و منداڵ ڕفێنران و بۆ مووسڵ و سووریا بران.
هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنراوان
لەسەرەتای کارەساتەکەوە و تاوەکو ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چەندین ڕێگە بەدەم کوردانی ئێزدیەوە چووە، هەر لە دابینکردنی جێگەی حەوانەوە و هاوکاریکردنی ماددی و هەوڵی گەڕاندنەوەی ڕفێنراوان و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی قەزای شنگال و ئاوەدانكردنەوەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن