ئەمریکا: ئێران لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل پاشگەز نەبووەتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: ئێران لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل پاشگەز نەبووەتەوە

تاقیكردنەوەی مووشەكێكی بالیستی ئێران- وێنە ئاژانسی تەسنیم

ئاڤا نیوز


ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، ئێران لە پلانی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل پاشگەز نەبووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا، ڕایگەیاند: "ئێران لە سەر بڕیاری خۆی سوورە،ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە هێز، دامەزراوە و بەرژەوەندییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بۆ پشتیوانیی سەربازیی لە ئێسرائیل، هێزی سەربازیی زیاتری لە ناوچەکە جێگیر کردووە".


زانیاریی زیاتر: "ئەمریکا لەو باوەڕەدایە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوودا و بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە ئێران هێرشەکەی ئەنجام دەدات".كێربی وای گوت.


وێنە گەورەكە: ڕۆژی 31-7-2024، ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، لە تاران کوژرا. ئێران بەڵێنی داوە تۆڵەی کوژرانی هەنییە بکاتەوە و ئیسرائیل سزا بدات، بەڵام لەو کاتەوە هیچ هێرشێکی نەکردووە و ئیسرائیل و جیهان لە چاوەڕوانیی هێرشەکەی ئێراندان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ