ژمارەی قوربانیانی غەززە 40 هەزار کەسی تێپەڕاند

شەیری بکە لە:
ژمارەی قوربانیانی غەززە 40 هەزار کەسی تێپەڕاند

دۆخی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی غەززە 40 هەزار کەسی تێپەڕاند.


وێنە گەورەکە: لەگەڵ بەرزبوونەوەی زیاتری قوربانیانی غەززە، هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن، هاوکات گفتوگۆکانی ئاگربەستی غەززە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستیان پێکردووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: لە دانوستانەکانی دەوحەدا ویلیام بێرنز، سەرۆکی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا، سی ئای ئەی، بەشدارە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی تەندرووستیی غەززە لە بڵاوکردنەوەی ئاماری کوژراو و بریندارەکاندا جیاوازیی لە نێوان کەسانی مەدەنی و چەکدار ناکات، بەڵام زۆرینەی قوربانییەکان ژن و منداڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: