هۆشداری لەبارەی چاویلکەی کوالێتی خراپەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
هۆشداری لەبارەی چاویلکەی کوالێتی خراپەوە دەدرێت

چاویلکە- وێنە: ئەمازۆن

ئاڤا نیوز 


پسپۆڕانی چاو هۆشداری دەدەن سەبارەت بە چاویلکەی ساختە و دەڵێن"چاویلکەی  ساختە دەبێتە هۆی ناڕەحەتی هەمیشەیی چاو".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. محەممەد بوراک ئاکۆیون، پسپۆڕی چاو دەڵێت:  لە ڕۆژدا لە نێوان کاتژمێر 10:00 بۆ 15:00 ئەو کاتانەیە، کە زۆرترین ڕووبەڕووی تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەگاتە سەر زەوی و کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی چاو دروستدەکەن بە تایبەت لە وەرزی هاویندا، کە تیشکی خۆر زۆر بەهێزە و پلەی گەرمی بەرزە. 


لە لایەکی دیکەوە: ئۆمەر ئەلکاش، پسۆری نەخۆشیەکانی چاو ئاماژەی بەوەدا زۆرینەی ئەو چاویلکانەی لە ئینتەرنێتدا دەفرۆشرێن ساختەن و جیاکردنەوەیان لە ڕاستەقینەکان زۆر مەحاڵە، بۆیە داوا لە خەڵک دەکەین، هەمیشە لەژێر چاودێری پزیشکی چاو چاویلکەیەکی کوالێتی بەرز هەڵبژێرن، کە تیشکی سەروو وەنەوشەیی بشکێنێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ