دیمەنێک لە پرۆژەی ئیمپایەر لە شاری هەولێر و مەیدانی تەحریر لە بەغدا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق لە چوار بواردا؛ کارەبا، هاتووچۆ، تۆمارکردنی چەک و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، بەهۆی سەرکەوتووبوونیان لە هەرێمی کورداستان هەمان میکانیزم پەیڕەو دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەختدەکەنەوە ئامادەن هاوکاریی حکومەتی عێراق بکەن و ئەزموونە سەرکەوتووەکانیان لەگەڵ بەش بکەن.
چەکی بێمۆڵەت
لە عێراق زیاتر لە 20 ملیۆن پارچە چەکی بێ مۆڵەت هەیە، بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەست هاووڵاتیان وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ناوەند هەمان میکانیزمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنێت:
- لەڕێگەی 697 بنکەی پۆلیس لە 15 پارێزگا چەکەکان تۆماردەکرێن.
- لەڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە دەست بە تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەتی هاووڵاتیان دەکات.
- هەر خێزانێک بۆی هەیە یەک چەکی سووک، کڵاشینکۆف یان دەمانچەی هەبێت.
سەکڤان دۆسکی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: کۆنترۆڵکردنی چەکی بێمۆڵەت ئەرکێکی قورسە، هەنگاوێکی گرنگ و پێویستە حکومەتی عێراق بۆ ئەم کارە چاو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
لە 22ی تەمووزی 2023 دا، یاسای چەکی ژمارە دووی ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. تاوەکو ئێستاش وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگەی 90 بنکەوە زیاتر لە 17 ھەزار پارچە چەکی تۆمارکردووە.
کەرتی کارەبا
وەزارەتی کارەبای عێراق بڕیاری داوە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان پێوەری زیرەک بۆ بەشداربووانی کارەبا ببەستێت و لە داهاتووێکی نزیکدا لە بەغداوە پرۆسەکە دەستپێدەکات.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێوەری وەزارەتی کارەبای عێراق هاوشێوەی پێوەری زیرەکی هەرێمی کوردستان دەبێت کە ئێستا 74.7% ی جێبەجێکراوە. لەڕێگەی ئەم سیستەمە و بەهۆی كۆنتڕۆڵی دابەشكردن و سەرپێچیەکان، توانراوە لە 10٪ كارەبای بە فیڕۆچوو بۆ ناو کارەبا نیشتمانی بگەڕێنرێتەوە.
ـ ژمارەی هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی کوردستان: یەک ملیۆن و 809 هەزار و 280 هاوبەش.
ـ ژمارەی ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بەستووە: یەک ملیۆن و 350 هەزار و 791 کەس.
کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی
هەفتەی ڕابردوو یەکەم کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەغدا دانرا، ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەزموونی دانانی کامێراکانی تیژڕۆیی لە هەولێر بە "سەرکەوتوو و دەستکەوتێکی گەورە" دادەنێت، بۆیە بەنیازە ئەمساڵ هەمان سیستەم بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان فراوان بکات.
وەک د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئاڤا نیوز باسی کرد، دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە هەولێر بووەتە هۆی کەمبوونەوەی 50%ی ڕووداوە ساختەکانی هاتووچۆ و ڕێژەی مردن و برینداربوون، سەرەڕای کەمبوونەوەی زیانێکی ماددی زۆر.
کەرتی وەبەرهێنان
حکومەتی عێراق ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، ڕێگاوبان و بەرزەپرد و ئەندەرپاس و .. هیتد بۆ سەرجەم شارەکانی عێراق بەتایبەت بۆ بەغدا و موسڵ و ئەنبار دەگوازێتەوە. بەرپرسانی عێراق بەردەوام کاتێک سەردانی هەرێمی کوردستان سەرسامی خۆیان بە پێشکەوتن و جوانی و ئاوەدانی کوردستان دەردەبڕن.
لە هەرێمی کوردستان هەزار و 179 مۆڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دراون، بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ 140 هەزار هەلی کاریان ڕەخساندووە. بەگوێرەی ئاماری فەرمی دەستەی وەبەرهێنان، تەنها لە ماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەت بە 280 پرۆژە دراوە بە گوژمەی 13 ملیار و 526 ملیۆن دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 چرکە لەمەوپێش
وەزیری پلاندانان: پرۆسەی سەرژمێریی بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەورپا: پابەندین بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟