توێژینەوەیەك: منداڵان بە پشتگوێخستن تەمبەڵ دەبن

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەك: منداڵان بە پشتگوێخستن تەمبەڵ دەبن

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


لە توێژینەوەیەکدا دەرکەتووە، کاتێک دایک و باوکان گرنگی بە منداڵەکانیان نادەن، لە داهاتوودا تەمبەڵ دەبن زیرەک و چالاک نابن.


بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەکی نوێی پەیمانگەی دەروونی و زانستی دەمار لە کۆلێژی کینگ لە لەندەن و زانکۆی سیتی نیویۆرک ئەنجامدراوە، دەرکەتووە پەیوەندییەكان و شێوازی ژیانی ڕابردووی منداڵان، کاریگەری لەسەر داهاتوویان هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژیرییان کەمبێت و تەمبەڵ بن.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: ئەندریا دانیس، نووسەری توێژینەوەکە، پزیشکی دەروونی منداڵان و هەرزەکاران دەڵێت: "توێژینەوەکەمان گرنگی دەدات بە دەستنیشانکردنی پەیوەندی نێوان کەمبوونی زیرەکی و پشتگوێخستنی منداڵ لە تەمەنی منداڵیدا، دەرکەوت ئەو منداڵانەی بە منداڵی پشتگوێخراون، بە تایبەتی لە لایەن خێزان و هاوڕێکانیانەوە لە داهاتوودا تووشی تەمبەڵی و کەمبوونی زیرەکی دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: