
جەستەی تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون - وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پاراستن لە ئەفریقا ( CDC) بەهۆی خێرا بڵاوبونەوەی ئاوڵەی مەیموون، باری لەناکاوی تەندروستی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بەشێوەیەکی خێرا لە ئەفریقا بڵاوبووەوە، زیاتر لە 15هەزار حاڵەتی توشبوون بە ئاوەڵەی مەیمون لە ئەفریقا تۆمارکراوە، کە لە نێویاندا چوارسەد و پەنجا حاڵەتی مردن هەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: 13-8-2024 سەنتەری ئەفریقا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریكردن لە نەخۆشییەکانی ئەفریقا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لەسەرانسەری کیشوەرەکە باری لەناکاوی تەندروستی ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بەهۆی گازگرتن و چڕنووك گرتنی ئاژەڵێكی تووشبوو دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژەڵی دیكە و لەویشەوە بۆ مرۆڤ، یان لەڕێگەی تێكەڵبوون بەهۆی هەڵمژینی هەناسەی کەسی تووشبوو و بەكارهێنانی كەلوپەلەکانیان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەبێتە هۆی تا، سەرئێشە، هەستکردن بەهیلاکبوون و هەوکردنی گرێ لیمفاوییەکان، دواتر دەرکەوتنی شێوە زیپکەی بچوک لەسەر دەموچاو و بڵاوبوونەوەی بەهەموو لەشدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار