ئەمریکا کار بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا کار بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

لیندا تۆماس، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز

زیادبوونی مەترسیی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نیگەرانی بۆ ئەمریکا دروستکردووە، بۆیە داوای ئارامکردنەوەی بارۆدۆخەکە دەکات.

لێدوانی فەرمی: لیندا تۆماس، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا جەخت لە ئاسایشی ناوخۆیی دەکاتەوە و لە دژی هەموو هێرشێک و شەڕێک دەوستێتەوە، بۆیە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەمریکا. 

قووڵتر: ئەمریکا زۆر نیگەرانە لەوەی ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوولا ڕوو لە زیادبوون بکات و جەنگێکی هەرێمی فراوان سەرهەڵبدات.

زانیاریی زیاتر: ئەمریکا خۆی بۆ هێرشەکانی ئێران ئامادەکردووە، هێزێکی زۆری سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناردووە بەمەبەستی یارمەتیدان و پاراستنی ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: