250 پزیشک و کارمەند بۆ نەخۆشخانەی دێرەلووک دادەمەزرێن

شەیری بکە لە:
250 پزیشک و کارمەند بۆ نەخۆشخانەی دێرەلووک دادەمەزرێن

دیمەنێک لە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دێرەلووک، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بەشی زۆری پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دێرەلووک دابینکراون، بەم نزیکانەش پزیشک و کارمەندی بۆ دادەمەزرێنرێن.

 

بۆچی گرنگە:  دوای کردنەوەی نەخۆشخانەکە تەواوی خەڵکی ئامێدی تاوەکو ناوچەی بارزان سوودی لێ وەردەگرن، دەبێتە پاڵپشتییەکی باشی کەرتی تەندروستی لە سنوورەکە کە ئێستا دوو نەخۆشخانەی گشتی و 27 بنکەی تەندروستی هەیە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 7-9-2020، سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە نێوان ناحیەی دێرەلووک و کۆمەڵگەی هیتیتێ بە گوژمەی 43 ملیار دینار دانا. ئێستا تەواو بووە و بەشی ژنان و لە دایکبوون، نەشتەرگەری و چەندین بەشی دیکە لەخۆدەگرێت.

لێدوانی تایبەت: د.ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت، بە نووسراوی فەرمی داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ستافێکی 250 کەسی لە پزیشک و کارمەند بۆ نەخۆشخانەکە دابمەزرێن و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: