چەند کەلوپەلێکی دەگمەنی نێو کەشتی تایتانیک لە کۆگایەک هەڵدەگیرێن

شەیری بکە لە:
چەند کەلوپەلێکی دەگمەنی نێو کەشتی تایتانیک لە کۆگایەک هەڵدەگیرێن

وێنەی جانتا دۆزراوەکە. وێنە: BBC

ئاڤا نیوز

 

چەند کەلوپەلێکی دەگمەنی نێو کەشتی تایتانیک لە کۆگایەک هەڵدەگیرێن و یەکێک لەو کەلوپەلانە جانتایەکە لە پێستی مار دروستکراوە.

 

وێنە گەورەکە: بی بی سی لە بڵاوکراوەیەکدا باس لەوە دەکات، چانسێکی دەگمەنیان پێبەخشراوە تاوەکو چاودێریی شوێنی هەڵگرتنەوی ئەو کەلوپەلانە بکەن کە لەنێو کەشتی تایتانیکدا دۆزراونەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو کەلوپەلە سەرنجڕاکێشانەی کە دۆزراونەتەوە جانتایەکە لە پێستی مار دروستکراوە و دەیان ساڵە لەنێو زەریای ئەتڵەسی ماوەتەوە، ئەو ئێکسسواراتانەی لەنێو جانتاکەدا بوون تاوەکو ئێستا پارێزراون. 

 

لێدوانی فەرمی: تۆماسینا ڕەی، بەڕێوەبەری کۆکردنەوەکانی کۆمپانیای ئاڕ ئێم ئێسی تایتانیک دەڵێت: جانتاکە جانتایەکی جوان و مۆدێرنە لەڕێگەی جانتاکەوە توانیومانە وردەکارییەکانی ژیانی خاوەنەکەی ئاشکرا بکەین، کەسێکی پلە سێ بووە بە ناوی ماریان مینوێڵ، هەروەها لەنێو جانتاکەدا وێنەیەکی کاڵبووەوە هەیە پێدەچێت دایکی ماریان بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: