هێزە سیاسییە سوننەکان لەسەر ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
هێزە سیاسییە سوننەکان لەسەر ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕێککەوتن

بەشێک لە سەرکردە سوننییەکان. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

شەش پارتی سیاسیی سوننی لەسەر  ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕیاروایە پێشکەشی فراکسیۆنە سیاسییەکانی بکەن بۆ ئەوەی پشتیوانی لێ بکەن.

 

وێنە گەورەکە: سێشەممە 13-8-2024 لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم هێزە سیاسییە سوننییەکان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لەسەر ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا شەش هێزە سیاسییە سوننەکە ڕایانگەیاند: دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و دیدار لەگەڵ پێکهاتە سیاسییە نیشتمانییەکان، هێزە سیاسییە سوننەکان کە 55 پەرلەمانتاریان هەیە ڕێککەوتن لەسەر ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان.

 

زانیاریی زیاتر: ناوی بەربژێرەکە پێشکەش بە فراکسیۆنە سیاسییە نیشتمانییەکان دەکەن بۆ پشتیوانیکردن و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی نیشتمانی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو مافە.

 

لەلایەکی دیکە: ئەو لایەنە سوننییانە داوا دەکەن کار لەسەر گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ کردنەوەی سەرلەنوێ دەرگای خۆ بەربژێرکردن و هەڵبژاردنی سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان لە بەربژێری زۆرینەی سوننەکان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو لایەنە سونییانەی لە ڕاگەیێنراوەکەدا ناویان هاتووە بریتین لە پارتی تەقەدوم، پارتی جەماهیری وەتەنییە، هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی، کوتلەی سەدارە، مەشروع وەتەنی عێراقی و کوتلەی موبادەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: