هونەرمەند ڕەحمە ڕیاز: کاتێک لە کچەکەم دوور دەبم دەگریم

شەیری بکە لە:
هونەرمەند ڕەحمە ڕیاز: کاتێک لە کچەکەم دوور دەبم دەگریم

ڕەحمە ڕیاز

ئاڤا نیوز  


ڕەحمە ڕیاز لە کاتی باسکردنی هەستی دایکایەتیدا دەڵێت، کاتێک ناچاردەبێت گەشت بکات و لە کچەکەی دوور بکەوێتەوە دەگریەت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆرانیبێژی بەنێوبانگی عێراقی ڕەحمە ڕیاز، باس لە هەستی دایکایەتی دەكات و دەڵێت:ئالیای کچم لە ڕووی سیمای دەموچاوی و سیفەتەکانی لە خۆم دەچێت، کاتێک ناچاربم بۆ کارەکەم گەشت بکەم و لێ دوور بکەومەوە، هەست بە ماندوویەتی دەروونی دەکەم و دەگریم".


زانیاریی زیاتر: ڕەحمە ڕیاز، جەخت لە پاراستنی تایبەتمەندی کچەکەی دەکاتەوە بەوەی نایەوێت سیمای دەربکەوێت و دەڵێت "پابەندم بە ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی کچەکەم، لە کاتی دانانی وێنەی کچەکەم شلیک بۆ شاردنەوەی دەموچاوی بەکاردەهێنم چونکە حەزم لە شلیکە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: