ئاوی پیس لە سلێمانی بووەتە هۆکاری سکچوون و ڕشانەوە

شەیری بکە لە:
ئاوی پیس لە سلێمانی بووەتە هۆکاری سکچوون و ڕشانەوە

دیمەنی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی- وێنە: تەندروستی سلێمانی

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاوی پیس هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە.


وێنە گەورەکە: لە سلێمانی سکچوون ڕشانەوە بڵاوبۆوەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی هۆکارەکەی دەگەرێنێتەوە بۆ ئاوی پیس و بەکارهێنانی ئاوی بیرەکان.


لێدوانی فەرمی: د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئاوی پیس هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی سکچوون ڕشانەوەیە لە ناو هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، لەبەر ئەوەی بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی ئێستا سوود لە ئاوی بیرەکان وەردەگرن.


ئەوەی پێويستە بیزانیت: لەبەر ئەوەی بەشێکی هاووڵاتیانی سلێمانی پڕۆژەی ئاویان پێ نەگەیشتووە، سوود لە ئاوی بیر و شەمعە وەردەگرن، هەروەها لە وەرزی هاویندا کەشوهەوا گەرمە و ئاو کەمدەبێتەوە، ئەمەش دەرفەتێکی گونجاوە بۆ بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە. د. سەباح هەورامی وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: