هێزەکانی سووریای دیموکرات - وێنە: ڕاگەیاندنی هەسەدە
ئاڤا نیوز
بۆ ڕۆژی شەشەم گرژییەکانی نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سووریا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، عێراقیش بەهۆی مەترسی دزەکردنی چەکدارانی داعش هێز لەسەر سنوور کۆدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: حەوتی ئەم مانگە سەدان چەکدار کە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت لەلایەن حکومەتی سووریا و ئێرانەوە نێردراون، دزەیانکردە ناو بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات، لە ئەنجامیشدا شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولا ڕوویدا و تائێستاش ڕووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هێزێکی زۆریان لە ڕۆژئاوای ڕووباری فوڕات کۆکردووەتەوە و دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر چەند شار و شارۆچکەیەک لە بەشی رۆژهەڵاتی ڕووبارەکە.
لە لایەکی دیکەوە: هەسەدە گەمارۆی سەر چوارگۆشەی ئەمنی لە قامیشلۆ و حەسەکە تووندکردووەتەوە، داوای ڕادەستکردنی ئەو کەسانە دەکات کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا بوون و بەشداربوون لە هێرشەکەی حەوتی ئاب. لەبەرامبەریشدا حکومەتی سووریا هێزی زیاتری بۆ شکاندنی گەمارۆکە ڕەوانەکردووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەوەی ئێستا لە سووریا ڕوودەدات کاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێت، بۆیەش بەغدا هێزی سەربازی ڕەوانەی سنووری سووریا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار