بەریتانیا داوا لە ئێران دەکات هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
بەریتانیا داوا لە ئێران دەکات هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا- وێنە: BBC

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەکات و داوای لێدەکات هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل.


وێنە گەورەکە: ئێران بەڵێنی داوە لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، کە لە تاران کوژرا، هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل. 


زانیاریی زیاتر: کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە پزیشکیانی گوتووە "ئێستا کاتی ئارامی و تێگەیشتنی درووستە لە دۆخەکە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵی ڕابردوودا، ئەمە یەکەمجارە سەرانی ئێران و بەریتانیا گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ