نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێلەیی بۆ باشیک و دەوروبەری دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێلەیی بۆ باشیک و دەوروبەری دروست دەکرێت

دیمەنێکی باشیک- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز  


سەرۆکی لیژنەی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێلەیی بۆ باشیک و دەوروبەری دروست دەکرێت.


بۆچی گرنگە: ئەو نەخۆشخانەیە دەبێتە ھۆی ئەوەی نەک تەنیا خەڵکی باشیک، بەڵکو دەشتی نەینەوا تا دەگاتە قەزای بەردەڕەش سوودی لێ وەرگرن.


لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، سەرۆکی لیژنەی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "یەکەم نەخۆشخانەیە بەو شێوە پێشکەوتووە لەسەر ئاستی عێراق دروست بکرێت".


زانیاریی زیاتر:" نزیکەی سێ مانگە کارکردن تیایدا دەستیپێکردووە، لە ساڵی 2026دا دەکەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان، هەروەها 77 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: