توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی پێنج سوودی هەیە

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی پێنج سوودی هەیە

پشیلەیەکی ماڵی

ئاڤا نیوز  


لە توێژنەوەیەکی نوێدا دەرکەتووە، بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان پێنج سوودی هەیە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی تەندروستی مرۆڤەکان.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی زانستی “Scinece alert” بڵاوکراوەتەوە هاتووە: ئاژەڵە ماڵییەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پشتگیریکردنی تەندروستی و خۆشگوزەرانی مرۆڤ.


1-پشوودان و ئیسراحەت، ئاژەڵە ماڵییەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی فشار و ناڕەحەتی، دەرکەوتووە بوونی سەگ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ لە مرۆڤدا لەکاتی ئەرکێکی قورسدا.
2- دروستکردنی پەیوەندی، هەبوونی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ ئاژەڵەکان دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە شەڕ و ئاژاوە، کەسێکی ئارام و دۆستانە بێت لە ژینگەی دەرەوەش.
3- هاوڕێیەتی دروستدەبێت، بردنی ئاژەڵە ماڵییەکەت بۆ سەیران لەگەڵ خۆت یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ خاوەن ئاژەڵە ماڵییەکانی دیکە.
4- بڕیاری خۆراکی، ئەگەر خەڵک بڕیاربدات لە هەڵبژاردنی خواردنی باش بۆ ئاژەڵ، ئەوە دەتوانرێت هانی خواردنی تەندروست بۆ مرۆڤیش بدرێت.
5- مرۆڤ لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکان فێردەبێت چۆن بە پێ بڕوات لە مەودای دوور کە چالاکیی جەستەش بەردەوام پەیوەندی بە سوودی تەندروستییەوە هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: