بازاڕی قەیسەریی هەولێر دوای سووتانی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
هەرچەندە تاوەكو ئێستا بەشە سووتاوەكەی بازاڕەكە نەكراوەتەوە، بەڵام بەشێك لە خاوەن دووكانەكانی قەیسەری كرێی مانگانە لە دوكاندارەكان وەردەگرن.
وێنە گەورەكە:
بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر، یەكێكە لەو دەیان بازاڕەی هەولێر و كەركووك و دهۆك كە لە لایەن باندێكی سەر بە پەكەكە سووتێنران و بەهۆیەوە سەدان دووكاندار زەرەرمەند بوون.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی بەدواداچوونێكی ڕزگار كۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز، مانگانە بەشێك لە خاوەن دووكانەكانی بەشە سووتاوەكەی بازاڕی قەیسەری كرێی مانگانە لە دووكاندارەكان وەردەگرن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تاوەكو ئێستا دووكانەكان نەكراونەتەوە و پرۆسەی نۆژەنكردنەوە تەواو نەبووە.
بۆ ئەوەی دەرنەكرێن كرێ دەدەن
دیدار یەكێكە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بازاڕی قەیسەری هەولێر، بە پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت: بەشێك لە دووكاندارەكان لەترسی ئەوەی لە دوكانەكانیان دەرنەكرێن بەناچاری كرێی مانگانەیان بە خاوەن دووكانەكان داوە.
بەشێك لە خاوەن موڵكەكان داوایان لە دووكاندارەكان كردووە و ئەوانیش بەناچاری كرێی مانگانەیان داوە، نرخی كرێی مانگانە لە نێوان 600 تا 800 دۆلاری ئەمریكییە. دیدار وای گوت.
بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژهنكردنهوهكه خەرج دهكرێت
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "نۆژهنكردنهوهی بازاڕی قهیسهری لهسهر فهرمانی سەرۆكوەزیران بارزانی زۆر بهپهله دهستی پێكردووە، بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژهنكردنهوهكه خەرج دهكرێت. پرۆسەكە له ماوهی دیاریكراوی خۆیدا زووتر تهواو دهبێت، بۆ ئەم مەبەستەش دوو كۆمپانیا به بهردهوام و به چهند شهفتێك كاری لهسهر دهكهن".
چۆن لە باج دەبەخشرێن؟
ئەو دووكانانەی بازاڕەكە، بۆ ساڵی 2023 له %50ی باج بەخشراون و بۆ ساڵی 2024یش له %100ی باج دهبهخشرێن، جگە لەوەی له كرێی خاشاك و پارهی كارهبا و لۆگۆ بهخشراون. ئهوانهی كرێچیی حكومهتیشن له بهشێكی كرێكانیان دهبهخشرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیادکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک ڕاگیراوە
- ببینە و ببیستە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک بەرەو کوێ؟
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی دەستپاکی: بەڕێوەبردنی پۆستە حکومییەکان بە وەکالەت "گەندەڵییە"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
18 ئەیلوول
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
18 ئەیلوول
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
- جیهان
- 11 ئەیلوول
یەکەم دیبەیتی ترەمپ و هاریس بەڕێوەچوو