پزیشکان: زۆر خواردنەوەی کافایین دەبێتە هۆی تەمبەڵی

شەیری بکە لە:
پزیشکان: زۆر خواردنەوەی کافایین دەبێتە هۆی تەمبەڵی

قاوەیەک بۆ خواردنەوە ئامادەکراوە- وێنە؛ سۆسیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

پزیشکان ئاشکرای دەکەن، زیادبوونی ڕێژەی کافایین لە جەستەدا کاریگەریی نەرێنی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

 

ئەوەی پێوستە بیزانیت: زۆر خواردنەوەی بڕێکی زۆری چاو و قاوە کە کافایینی تێدایە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەو ماددەیە لە جەستەدا و ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری سنگ، سکچوون، لێدانی خێرای دڵ، هەستکردن بە ماندووێتی و خەواڵوویی.

 

چارەسەرەکان: پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن، بەردەوام ئاو بخۆینەوە و وەرزشی سووک ئەنجامبدەین، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە کافایینی زیادە.

 

ئەمەش بزانە: ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی بەرزیی پەستانی خوێن، ناڕێکیی لێدانی دڵ، کەمخەوی و بەردی گورچیلەیان لەگەڵ دایە، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەن بۆ دیاریکردنی ئەو بڕە قاوەیەی دەیخۆنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان