ئاکسیۆس: ئیسرائیل پێشبینی دەکات لە ڕۆژانی داهاتوو ئێران هێرش بکات

شەیری بکە لە:
ئاکسیۆس: ئیسرائیل پێشبینی دەکات لە ڕۆژانی داهاتوو ئێران هێرش بکات

ئاڵای ئیسرائیل و ئێران - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاکسیۆس، هەواڵگریی ئیسرائیل پێشبینی دەکات هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەستپێبکات.


وێنە گەورەكە: ئیسماعیل هەنییە، لە ڕۆژی چوارشەممە 31-7-2024 لە تارانی پایتەختی ئێران كوژرا، ئێران و گرووپە چەكدارەكانی نزیك لێی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەكەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵسەنگاندنی ئیسرائیل ئەوە دەردەخات هێرشەکەی ئێران پێش دانووستانەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەبێت. کە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە پلانی بۆ دانراوە، ئەمەش دانووستانەکان دەخاتە مەترسییەوە. 


لێدوانی فەرمی: ڕۆژی یەکشەممە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەکاتی سەردانکردنی بۆ یەکەیەکی سوپاکەی ڕایگەیاند: "ئێران و حیزبوڵلای لوبنانی هەڕەشەی زیانگەیاندمان لێدەکەن، بەڵام پێدەچێت ئەمجارە جیاوازتربێت".  


لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا  دوو کەشتیی ژێردەریایی ئەتۆمی ڕەوانەی ئاوی دەریای ناوەڕاست کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ