
هێزێکی پاسەوانی سنووری عیراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەدواداچوون بۆ دۆخی سنوورەكانی هەرێم و جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنە ئەمنییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ دەكەن.
وێنە گەورەكە: عێراق لەگەڵ توركیا و ئێران لێكتێگەیشتنی ئەمنیی هەیە بۆ سنورداكردنی جوڵە و هاتووچۆی پەكەكە و پێشمەرگەی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: "بوونی هەموو گرووپێكی چەكداری دژبەری وڵاتانی دراوسێی عێراق بە مەترسی بۆسەر ئاسایش و سەروەری وڵات هەژمار دەكرێت، بۆیەش بەدواداچوون دەكەین بۆ ڕێكارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ تایبەت بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان".
محەممەد شەمەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
چارەسەرەكان: بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی بوونی هێزەكانی پاسەوانی سنوور و زیادكردنی سەربازگەكانیان كاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر كەمكردنەوەی پێشێلكارییەكانی وڵاتانی دراوسێ، بۆیە داوا لە حكومەتی فیدڕاڵ كراوە بۆ پتەوكردنی سنوورەكان هەماهەنگی باشتر لەگەڵ پێشمەرگە بكات و ئەوانیش لە پاراستنی سنوورەكاندا بەشداربن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار