
ئەدێڵ لەکاتی پێشکەشکردنی کۆنسێرتەکە لە میونشن
ئاڤا نیوز
لەکاتی گۆرانیگوتن و پێشکەشکردنی کۆنسێرت، گەنجێکی ئەڵمانی ئەدێڵ داخوازی دەکات، بەڵام ڕەفزی پێدەدات و ئاشکرای دەکات دەستگیرانی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەدێڵ لوری بلو، گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەریتانی، ئەمساڵ زنجیرە کۆنسێرتێک لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیا پێشکەش دەکات. ڕۆژی شەممە لە کۆنسێرتێکدا ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش ڕوویدا، یەکێک لە هەوادارەکانی نووسراوێکی بەرزکردەوە و لێی نوسرابوو: هاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەیت"؟
لێدوانی فەرمی: داوای ئەوەی ئەدێڵ لافیتەکەی خوێندەوە، وەڵامی دایەوە و گوتی: "ناتوانم هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم، چونکی دەستگیراندارم، بەڵام سوپاست دەکەم". دواتر ئەدێڵ ئەڵقەی مارەبڕینی نیشانی ئامادەبووان دا، ئەمەش دەنگدانەوە و شادی زۆری لێکەوتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەدێڵ تەمەنی 36 ساڵە، پێشتر ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و خاوەنی کوڕێکە بەڵام جیابووەتەوە. لە ساڵی 2021یش پەیوەندی لەگەڵ ڕیچ پاوڵ، یاریزانی باسکەی ئەمریکی هەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ 16 كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كورستان كوژراون و برینداركراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
كەسوكاری تەعۆ بەستەپیازەیی سكاڵا لەسەر فیلمی بەڕازیلیە شینەكە تۆماردەكەن
- کولتوور
- 5 نیسان
بوراک ئۆزجیڤیت لە هەولێرە