ترێندێکی تیکتۆک ئەگەری بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
ترێندێکی تیکتۆک ئەگەری بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە زیاد دەکات

شارەزایان هۆشداری دەدەن گەنجان خۆیان لەم ترێندەی تیکتۆک بپارێزن؛ سەرچاوە: BBC

ئاڤا نیوز


شارەزایانی تەندروستی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەدەن بەهۆی ترێندێکی تیکتۆکەوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیاردەیەک لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە، خەڵک بەبێ بەکارهێنانی دژەخۆر دەچنە دەرەوە، بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە پێستیان، تەنانەت هەڵدەستن بە سووتاندنی پێستیان بۆ نەهێشتنی هەر جۆرە زیپکەیەک، ئەم ترێندە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە. 

لێدوانی فەرمی: ئاژانسی تەندروستیی بەریتانیا ڕایگەیاند: ئەم ترێندە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، چونکە ترێندی لەمجۆرە کاریگەریی درێژخایەن لەسەر ژیانی مرۆڤ بەجێدەهێڵێن.

دیمەنێکی دیکە: شارەزایانی تەندروستی ڕێنماییان ئەوەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجەی پێست،  گرنگی بە پێست بدرێت و پارێزگاری لێ بکرێت. 

زانیاری زیاتر: میلۆنما جۆرێکی شێرپەنجەی پێستە و یەکێکە لە بەربڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە کە ئێستا لە ئەوروپا لە ڕیزبەندی پێنجەمدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان