نیسان "ڕەنگی فێنک" دروست دەکات

شەیری بکە لە:
نیسان "ڕەنگی فێنک" دروست دەکات

دوو لە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان بە ڕەنگی فێنک کە ئێستا لەژێر تێستدان

ئاڤا نیوز 

کۆمپانیای نیسان بۆیاغێکی نوێ دادەهێنێت کە بەهۆیەوە پلەی گەرمای ڕووی دەرەوە و بەشی ناوەوەی ئۆتۆمۆبێلەکان دادەبەزێت، هەر بۆیە بە "ڕەنگی فێنک" ناوی ناوە.

وێنە گەورەکە: نیسان، کۆمپانیایەکی ژاپۆنیی پیشەسازیی ئۆتۆمۆبێلە، ڕایگەیاندووە "ڕەنگی فێنک" دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمۆبێل لە وەرزی هاویندا کەمتر گەرم ببێت و پلەی گەرمیی ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمۆبێل تاوەکو 12 پلە و، هی ناوەوەشی تاوەکو 5 پلە لە هی ڕەنگی ئاسایی کەمتر دەبێت. 

زانیاریی زیاتر: بۆیاغەکە لە هەندێک ماددەی تایبەت دروستکراوە و ڕەنگی سپییە، زیاتر لە هەر پێکهاتەیەکی باوی ڕەنگ دەتوانێت تیشکەکان بداتەوە و تیشکی خوار سوور هەڵنەمژێت کە سەرچاوەی گەرمییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: