نەتانیاهۆ ناهێڵێت وەزیرەکانی لێدوان بدەن

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ ناهێڵێت وەزیرەکانی لێدوان بدەن

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هۆشداریی داوەتە وەزیرەکانی کابینەکەی لەسەر بابەتە ئەمنییەکان قسە نەکەن.

وێنە گەورەکە: ئەم هۆشدارییەی نەتەنیاهۆ لەکاتێکدایە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە هەر کاتێکی دیکە زیاترە و، جیهان چاوەڕێی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکات.

زانیاریی زیاتر: پێشتر چەند ڕاپۆرتێکی میدیایی مەزەندەی دامەزراوە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیلیان سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکردبووەوە و پێشبینی  دەکرێت تاوەکو 15ی ئەم مانگە هێرشەکە بکرێت.

باکگراوند: ڕۆژی 31-7-2024، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران کوژرا، لەوکاتەوە ئێران بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: