توێژینەوەیەکی نوێ: ڕادەی پیسی هەوای هەولێر لەو ئاستە مەترسییە نییە کە باس دەکرێت
- ڕاپۆرت
- 11 ئاب

شاری هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
پێنج توێژەر بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە سێ کاتی جیاواز ڕادەی پیسی هەوای هەولێریان پێوانە کردووە، بەچەند دەرئەنجامێک گەیشتوون، یەکێک لەو توێژەرانە دەڵێت: ڕادەی پیسی هەوای هەولێر لەو ئاستە مەترسییە زۆرە نییە کە باس دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیسبوونی هەوای هەولێر پارێزگاری هەولێری گەیاندە ئەو بڕیارەی 138 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر دابخرێت.
لێدوانی فەرمی: د. هێدی جەمال، مامۆستا لە زانکۆی توێنتا لە وڵاتی هۆڵەندا بۆ ئاڤا نیوز قسەی کردووە و دەڵێت: بۆ بەدواداچوونی کوالێتیی هەوای هەولێر 150 شوێنمان دەستنیشان کرد، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 6ی ئێوارە لە سێ کاتی جیاوازی ڕۆژ دووبارەمان کردەوە، ئەوەی هەیە داتای شەوی تێدانییە.
زانیاریی زیاتر: ئەو توێژەرە دەڵێت: ئەو دەنکۆڵە ڕەقانەی لە هەوا هەن دوو جۆرن یان تیرەکەیان 2.5 کەمترە یان 10 مایکرۆمیتەر کەمترە، هەردوو جۆری خراپن و ڕێژەی کەم و زیادیان لەناوچەکان بەپێی چالاکیی مرۆڤ و ئۆتۆمبێل و کارگەکان دەگۆڕێن، لە توێژینەوەکە ئامێری (PMD351 Temtop Aerosol mass monitor) بەکارهاتووە، دەرکەتووە هەوای هەولێر لەنێوان (باش و مامناوەندە)، لەگەڵ بوونی چەند گەڕەکێک کە دەکەونە ناو زۆنی خراپ یاخود ناتەندروست، بۆ ئەوانەی کێشەی تەندروستییان هەیە.
قووڵتر: توێژەران ناوی چەند گەڕەکێک دەخەنەڕوو کە کوالێتیی هەوایان (مامناوەندە) بۆ ئەوانەی نەخۆشیی هەستیاریان هەیە گونجاو نییە وەک گەڕەکەکانی (پیشەسازیی باشوور، قەتەوی، مامزاوە، ڕاستی، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، کارێزان، شارەوانی، حەسارۆک، منارە، گوڵان، بێتواتەی نوێ، سەفین، پیشەسازیی باکوور، گوندی ئیتاڵی دوو، بەحرکە، گوندی پیرداود و تۆپزاوە).
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژەران بەو ئەنجامە گەیشتوون ئەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە تەنیشت پارکی گەورەی هەولێر لە زۆنی سەوزن و کوالێتیی هەوایان باشە، هاوکات 65%ـی گەڕەکەکانی هەولێر کەوتوونەتە ناو زۆنی سەوز واتا باش، ڕێژەی 35%ـی گەڕەکەکان کەوتوونەتە ئاستی مامناوەند، بەڵام ئەو گەڕەکانەی نزیکن لە پاڵاوگەکان و ناوچەی پیشەسازیی باشوور و باکوور کاریگەریی خراپیان لەسەرە.
ئەمەش بزانە: 85%ـی گەڕەکەکانی هەولێر لەڕووی ئاستی گازی دوانۆکسیدی کاربۆن کەوتوونەتە ناو زۆنی گونجاو، تەنیا گەڕەکەکانی سەنتەری شار و ئازادی و شۆڕش و بەختیاری و سەڵاحەدین و کوێستان نەبێت لە زۆنی مامناوەندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن