گرووپی میوزیکی نەوا یەکەمین کۆنسێرتی لە سلێمانی سازکرد

شەیری بکە لە:
گرووپی میوزیکی نەوا یەکەمین کۆنسێرتی لە سلێمانی سازکرد

دیمەنێک لە کۆنسێرتەکە لە هۆڵی ڕۆشنبیری

ئاڤا نیوز

گرووپی میوزیکی نەوا ئێوارەی دوێنێ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی بە ڕابەرایەتی وەلید ئەحمەد سازکرد.
 

لێدوانی فەرمی: وەلید ئەحمەد، ڕابەری ئۆرکێسترای نەوا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئۆرکێسترای میوزیکی نەوا لە ئامێرە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاواییەکان پێکهاتووە و ئامانجمانە میوزیکی کوردی هاوتای میوزیکی گەلان بکەین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپی میوزیکی نەوا لە 32 ئەندام پێکهاتووە و سەرجەمیان لە شارە جیاوازەکانی کوردستانەوە بەشدارییان کردووە، سەرەتا بە پێشکەشکردنی چەند سیمینارێک دەستیان پێکردووە و دواتر ئۆرکێسترای گەنجانی نەوایان دامەزراندووە. 

زانیاریی زیاتر: ئامانج لە دامەزراندنی ئەم گرووپە پێشخستنی بەهرە و توانای گەنجان و ئاشناکردنیانە بە میوزیکی ڕەسەنی کوردی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: