زێلێنسکی هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات

دیمەنی کاروانی سەربازی ئۆکراینا لە نێو خاکی ڕووسیا، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تا دێت زیاتر دەبێت، زێلێنسکیش دەڵێت، شەر دەبەنە نێو خاکی ڕووسیاوە. 

 

وێنە گەورەکە: ئۆکراینا لە هێرشی ڕۆژی شەممە، 10-08-2024، توانی سنوورەکانی خاکی ڕووسیا لە هەرێمی کورسک ببەزێنێت و زیانی گەورە بە سوپا و دامەزراوەکانی ڕووسیا بگەیێنێت.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕاگەیاندووە ڕووسیا شەڕی بەسەر ئۆکراینادا سەپاندووە و دەبێت بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیش بگرێتە ئەستۆ. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداری داوە لەوەی شەڕ زیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەگەیێنێت بەو پێیەی یەکێک لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ڕووسیا تەنیا 50 کیلۆمەتر لە بەرەی شەڕی کورسکەوە دوورە، ئاژانسەکە داوایکردووە هەردوو لا ئەو پەڕی دانبەخۆداگرتن لە خۆیان نیشان بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: