بۆ ساڵی چوارەم "دیداری هونەریی قەڵادزێ" سازدەکرێت

شەیری بکە لە:
بۆ ساڵی چوارەم "دیداری هونەریی قەڵادزێ" سازدەکرێت

گرووپی نواندنی شانۆیی قەڵادزێ شانۆیەک پێشکەشی ئامادەبووان دەکەن، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

بۆ جاری چوارەم دیداری هونەریی قەڵادزێ سازدەکرێت و چەندین چالاکیی جۆراوجۆر  لەخۆدەگرێت.


چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە دیداری هونەریی قەڵادزێ لەلایەن گەنجێک سازدەکرێت و  گرنگی بە بوارەکانی هونەر وەک گۆرانی و شانۆ دەدات. دیدارەکە بیرهێنانەوەیە  بۆ ئەو کارەسات و ڕووداوانەی لە 24-4-1974 بەسەر خەڵکی قەڵادزێدا هاتن.


لێدوانی فەرمی: نالی پشدەری، سەرپەرشتیاری دیدارەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: "ساڵانە بۆ ڕێکخستنی ئەم دیدارە هونەرییە لە  ئەڵمانیا دەگەڕێمەوە، دیدارەکە تەنیا ئەمڕۆ ئێوارەیە و لە پارکی شار  چالاکییەکان بەڕێوەدەچن ".


زانیاری بەدەستهاتوو: دوو تیپ ماوەی چوار ساڵە بەردەوام بەشداری دیدارەکە دەکەن، یەکێک لە تیپە بەشداربووەکان  تیپی “ئەنگۆرەیە” کە تێکەڵەیەکە لە هونەرمەندانی سلێمانی و قەڵادزێ و شارەکانی دیکە، لەگەڵ گرووپی نواندنی شانۆیی قەڵادزێ، کە شانۆی سەر شەقام پێشکەش دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: