خواردنەوە وزەبەخشەکان لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکرێن

شەیری بکە لە:
خواردنەوە وزەبەخشەکان لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکرێن

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر لەکاتی لابردنی خواردنەوە وزەبەخشەکان لە قوتابخانەیەک، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

لە قوتابخانەکانی هەولێر هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی خواردنەوە وزەبەخشەکان دەستپێکرا، وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێی خوێندن. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی لە ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) بۆ قەدەغەکردن و نەهێشتنی خواردنەوە وزەبەخشەکان لە ناو فرۆشگاکانی قوتابخانەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە  و سەردانی قوتابخانەکانیان کردووە.

زانیاریی زیاتر: هەڵمەتەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بەردەوام دەبێت بۆ چاودێریکردن و ئاگادارکردنەوەی سەرجەم دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکان و فرۆشگاکان لە نەفرۆشتنی خواردەنەوە وزەبەخشەکان لە ناوەندکانی خوێندن.

هۆکارە زانراوەکان: شارەزایانی بواری پزیشکی پێیانوایە لەڕووی زانستییەوە خواردنەوەی ئەم وزەبەخشانە دەبێتە هۆکاری دواکەوتنی گەشەی مێشکی قوتابییان و ئاڵودەبوونیان، خواردنەوەی بڕێکی زۆریش دەبێتە هۆی  زیاد و کەمکردنی لێدانی دڵ، تێکچوونی سیستەمی هەرسکردن و مردنی کەسەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ