
سێ دیمەنی ڕووخساری بریندارەکە و دیمەنێک لە کاتی نەشتەرگەرییەکە
ئاڤا نیوز
لە نەخۆشخانەیەکی حکومی هەولێر نەشتەرگەرییەکی گەورە بۆ بریندارێک دەکرێت و ڕووخساری ڕێک دەخرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماتۆرسوارێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا دەکێشێت، ئێسکەکانی دەموچاوی دەشکێن و ڕووخساری دەشێوێت، دەستبەجێ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ دەکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: نەشتەرگەرییەکە لەلایەن تیمێکی پزیشکی کاتژمێر 1:00ی شەوی ڕابردوو دەستیپێکردووە و تاوەکو کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆی خایاندووە.
لێدوانی فەرمی: د.سەعید توتمەیی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی ڕووخسار و شەویلاگ کە سەرپەرشتیی نەشتەرگەرییەکەی کردووە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو کەسەی نەشتەرگەری بۆ کراوە ئێسکەکانی شەویلاگ و لووت و ڕووخساری شکابوون، بەڵام توانیمان ئێسکەکانی جێگیر بکەینەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە لێهاتوویی پزیشکانی کورد و پێشکەوتنی کەرتی تەندروستی کوردستان دەردەخەن، هاندەریش دەبن بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان زیاتر پشت بە کەرتی تەندروستی ناوخۆ ببەستن و پێویست نەکات ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار