سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە لە دهۆک دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە لە دهۆک دروست دەکرێت

دیمەنی دهۆک

ئاڤا نیوز


سەنتەرێکی گەورە و مۆدێرنی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە، بە گوژمەی 16 ملیار و 50 ملیۆن دینار لە دهۆک دروست دەکرێت.


بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی سەنتەرەکە، پێویست ناکات توشبووانی شێرپەنجە بۆ تیشک و سۆنەر بچنە شارەکانی دیکە.


لێدوانی فەرمی: مەتین بناڤی، گوتەبێژی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، کارکردن لە دروستکرنی سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک لە دهۆک دەستی پێکردووە، بڕیارە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا سەنتەرەکە تەواو بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: